ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
سوید چوارەم بەختەوەرترین ووڵاتی جیهانە بۆ ساڵی 2024
نیتچە دەڵێ
شەرەفی پیاو و ژن
وتاره‌كان
مرۆڤه زیاده‌کان کێن؟
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
مرۆڤه زیاده‌كان ناونیشانی كتێبێكی نوسه‌ری به‌ره‌گه‌ز بولگاری Ilija Trojanow دانیشتوی ئه‌ڵمانیایه كه ئێستا بۆ زۆر زمان وه‌رگێڕاوه . كاتێ ،هه‌ر كه‌س ئه‌م ناونیشانه ئه‌بینێ ئه‌م وێنه‌یه‌ی لای دروست ئه‌بێ كه ئه‌بێ كێ له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌شێ زیاده‌بێ خۆی یان ئه‌گه‌ر كه‌سێ له خێزانی ئه‌مجار له‌گه‌ره‌ك، شار ، وڵات یان دنیا ؟ .نوسه‌ر پێی وایه ، ئه‌مڕۆ ته‌نها هه‌ژاره‌كانی ئه‌فریقیاو هندستان و اسیا وه‌ك زیاده دانانرێن به‌ڵكو هه‌تا له ڕۆژئاواش به‌گوێره‌ی ئابوری جیهانی ئه‌گه‌ر تۆ دروستكه‌ری به‌هانه‌بێ وه به‌كاربه‌رنه‌بی ئه‌وا زیاده‌ی له‌ژیان .
نوسه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی پۆلیتكنی دانماركی ئه‌ڵی: هه‌میشه لاوازه‌كان تێ هه‌ڵده‌درێن و به‌رده‌وامیش هه‌روا بووه، وه بیری دانانی ئه‌م كتێبه (مرۆڤه زیاده‌كان) ئه‌گێڕێته‌وه بۆ تیئۆری كۆمه‌ڵ و ئابوریناسی ئینگلیزی توماس مالتوس، كه ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌دایك بوو له‌ناو دنیایه‌كی پڕ له‌خه‌ڵك، وه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی نه توانێ خۆراكی به‌ن و ئاگاداری بن وه كۆمه‌ڵیش پێویستی به‌هێزی كاری ئه‌م نه‌بێ ، ئیتر ئه‌و كه‌سه مافی نیه خۆراكی پێ بدرێ، بۆیه ئه‌م زیاده‌یه بۆ كۆمه‌ڵ .له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه‌ئه‌مڕۆ له‌كوێ ئه‌م بیره‌ی مالتوس ئه‌بینێ؟ نوسه‌ر ئه‌ڵێ: له‌ناو چالاكوانانی ژینگه وه ڕێكخراوانی سه‌وز له‌گه‌ڵ نخبه‌ی ئابوری بۆ نمونه دامه‌زرێنه‌ری (CNN) تید تیرنه‌ر. كه‌وتبوی شتێكی زۆر باش ئه‌بوو كه ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی ته‌نها 300- 250 ملیون كه‌س بێ، وه له 2008 وتبووی ، ئه‌بوو ژماره‌ی دانیشتوانی دنیا كه‌م بكرێته‌وه بۆ 2 ملیارد وه هه‌مان شێوه بیر لای گه‌وره‌ترین خاوه‌نداری زه‌وی و زار له ئه‌مریكا. جوهن مالۆون وه دامه‌زرێنه‌ری مایكروسوفت بیل گاتس هه‌یه.
گومان نیه كه زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوان به شێوه‌یه‌كی بێ به‌رنامه‌و هه‌ره‌مه‌كی گرفتی ئابوری ، ته‌ندروستی ،فشار بۆ سه‌ر ژینگه، كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆچ كردن ،دیمۆگرافی، مرۆیی وه سیاسی به‌شوێن خۆ‌یا ئه‌هێنێ كه له ئه‌نجامدا ئاشتی كۆمه‌ڵ و جڤات و جیهان ئه‌خا ته ژێر هه‌ره‌شه‌ی جدیه‌وه.
بۆ رێگری له‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی كه توشی مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌و جیهان ئه‌بێته‌وه به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ساره‌ی زه‌ویه‌وه به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا‌و پیشه‌سازی چه‌نده‌ها بۆچون و تیۆری له لا یه‌ن نخبه‌ی سیاسی ، علمی وه ئابوری جیهان گوزارش كراوه و ئه‌كرێ:
1-ژماره‌ی دانیشتوان كه‌م بكرێته‌وه: هه‌ڵبه‌ته واژه‌ی كه‌م بكرێته‌وه به‌و مانایه‌یه كه ژماره‌ی دانیشتوان له‌وڵاتێ ، كیشوه‌رێ، یان جیهان كه‌م بكرێته‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی دیاری كرا‌و، واته ئه‌ونه‌ی له‌م ژماره دیاری كراوه زیاترن بنَ زیاده‌نو ئه‌بێ به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان قه‌ڵاچۆ بكرێن كه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی توندره‌وی و نا مرۆڤانه‌یه هه‌روه‌كو نوسه‌ر له‌كتێبه‌كه‌ی (مرۆڤه زیاده‌كان) ئاماژه‌ی پێ ئه‌دات.
2-ژمالره‌ی دانیشتوان دیاری بكرێ : ڕێگه و شوێنی تایبه‌ت بگرێته‌به‌ر له رووی جێنده‌ر، سیاسی، وه ئابوریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك تێ په‌رنه‌كا بۆ نمونه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به‌له‌به‌رچاوگرتنی توانا‌و گه‌شه‌ی ئابوری عێراق 35-40 بێ واته له‌چل تێ نه‌په‌ڕێ.
بۆ ئه‌مه، واته خاڵی دووه‌م تێ گه‌یشتنی ئاینی، جێنده‌ر، وه فه‌رهه‌نگی له‌زۆر شوێندا ڕێگری ئه‌كات له‌دیاری كردنی ژماره‌ی دانیشتوان بۆنمونه له‌ساڵی 1994 له كۆنفراسی (UN) له قاهیره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژاری و ژماره‌ی دانیشتوان زۆر له‌و شاره‌زایانه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كه‌به‌شداربون هه‌ندێ پێشنیاری چاكسازیان بۆ ده‌وڵه‌تی مصر كرد له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تی ،جێنده‌ر وه ئازادیه تاكه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پێشنیارانه نه‌ك هه‌ر به‌بایه‌خ وه‌رنه‌گیران به‌ڵكو بوو به‌هۆی كێشه‌و وتار‌و وته‌ی دژ به‌م كۆنفرانسه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مصر، هه‌تا ئه‌زهه‌ر بوو به‌به‌شێك له‌م كاردانه‌وه دژیه، كه كاتێ خۆی ئه‌مه بوو به هه‌واڵێكی جیهانی.
(F.william England) له‌كتێبی تۆوی وێران كردن كه‌كاتی خۆی له‌گۆشه‌ی ئابوری له هاوڵاتی وتارێكم له‌سه رنوسی ،به‌توندی ئاگاداری ئه‌دات له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی تۆوی به‌روبومی كشتوكاڵی كه‌له‌ڕێگه‌ی چاك كردنی جیناته‌وه به‌رهه‌م هاتون. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م كه‌ره‌سه خۆراكیانه‌ی له‌وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو به‌كاردێن له‌ڕێگه‌ی جینی چاك كراوه‌وه به‌رهه‌م هاتوون كه ئه‌بنه هۆی نه‌خۆشی كوشنده و مردنی به‌كاربه‌ران ، نوسه‌ر ئه‌مه به‌كۆمه‌ڵ كوژی مرۆڤه‌كان وه‌سف ئه‌كات به‌جۆرێ كه‌ئه‌ڵێ هه‌تا خراپتره له‌كۆمه‌ڵ كوژی نازیه‌كان.
ئه‌گه‌ر زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوان گرفت بێ بۆ ژیان و ئاشتی و ژینگه‌ی جیهانی ئه‌وا به‌هه‌مان جۆر گه‌شه‌ی ئابوری كه‌به‌روحی سستمی سه‌رمایه‌داری دائه‌نرێ هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژینگه‌و زیاد له‌پێویست به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و به‌فیڕۆدانی. گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌ر به‌كاربردنی (consumption) زیاتر وه‌ستاوه ، واته به‌رهه‌م هێنانی زیاتر له گه‌ڵ سه‌رف كردنی وزه‌ی زیاتر‌و به‌كاربردنی زیاتر ، وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تیشا كاردانه‌وه‌ی خراپ دروست بونه له‌سه‌ر ژینگه . بۆیه پێویسته هه‌تا له سستمی سه‌رمایه‌داری وه‌كو ته‌نها سستمی ئابوری جیهانی ئه‌مرۆ چاكسازی ریشه‌یی و جددی بكرێ بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی به‌رهه‌م هێنانی كاڵاكان و پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ ، هه‌ر ئه‌م پێویستیه گرنگه‌یه كه‌وای كردوه ئێستا كه‌سانێ له‌دنیای سه‌رمایه‌داری په‌یدا ببن وه‌كو ئال گورد به تیۆری سه‌رمایه‌داری پایه‌دار (sustainable capitalism) بیر له‌مه بكه‌نه‌وه كه هاوسه‌نگیه‌ك بدۆزنه‌وه له‌نێوان كاڵا‌و پێویستی و پاراستنی ژینگه‌دا.
هه‌ڵبه‌ته ،بۆ پیاده‌كردنی سه‌رمایه‌داری پایه‌دار پێویست ئه‌كات كه چه‌نده‌ها دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یی چالاكانه و زانستیانه كار بكه‌ن له‌روی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و به‌رهه‌مهێنان و خستنه بازاڕ، هه‌روه‌ها هۆشیاری له‌ڕوی فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی و ته‌ندروستیه‌وه له‌گه‌ڵ‌َ ئامرازی یاسایی و جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ به ئایدۆلۆجیا بونی ئابوری به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌چوارچێوه‌ی سستمی سیاسی تونده‌ره‌وانه‌دا وه‌كو كۆمۆنیزم و نازیزم زاره‌وی وه بیری مرۆڤه زیاده‌كان به‌كارهات وه هه‌وڵ ئه‌درا به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان له‌كۆڵی كۆمه‌ڵگایان بكه‌نه‌وه بۆ نمونه نازیه‌كان هه‌موو كه‌سه بێ توانا و كه‌م ئه‌ندامه‌كانیان له‌ناو ئه‌برد.وه له‌كاتی ئه‌ڵمانیای شرقی ڕێگه ته‌نها به‌و كه‌سانه ئه‌درا كه‌له وڵاتی به‌ناو سۆسیالستی برۆنه ده‌ره‌وه كه پێیان وابوو ئیتر ئه‌مانه زیاده‌ن بۆ كۆمه‌ڵ وه‌كو به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بواری كاركردن و به‌رهه‌م هێنان بوون. به‌جیاواز له‌م دوو حاله‌ی سه‌ره‌وه ،ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ به‌زیاده دائه‌نرێ له‌سه‌ر بنه‌مای توانای به‌رهه‌م هێنان نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كاربردنه واته به‌رده‌ی كاریش زیاده‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێ بكڕێ و پاره به‌كاربێنێ، چونكه به‌رده وه‌ك ئامرازێ ته‌ماشا ئه‌كرێ جا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رۆبۆت بتوانێ كاری به‌رده‌كان بكات ئیتر پێویست به‌به‌رده (عبد) یش نیه و زیاده‌یه.
پۆلێن كردنی مرۆڤه‌كان به‌زیاده وه پێویست ،ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ به‌كاربه‌ربێ پێویست بێ و ئه‌وه‌ی نه‌توانێ به‌كاربه‌ر بێ زیاده بێ له‌ژیان و له‌كۆمه‌ڵ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ئه‌دا بۆ تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ئاست و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌رووی فه‌رهه‌نگی ، و سیاسی ،ئابوری وه به‌هاكان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان.
مه‌فهومی ( concept)ی مرۆڤه زیاده‌كان و مرۆڤه پێویسته‌كان زاده‌ی و ده‌رهاویشته‌ی قه‌یران و شكسته‌كانی سسته‌مه ئابوری و سیاسیه‌كانی هه‌ندێ له‌و رژێم و سسته‌مه سیاسی و ئابوریانه‌یه كه دوور له بیری انسانی و معنوی و به‌رپرسیاریه‌تی باڵای مرۆڤی به‌پێوه‌ری خۆیان بریار له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌ده‌ن كه كێ پێویسته وه كێ زیاده‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پێوه‌ر بۆ زیاده‌بون وه پێویست بوونی مرۆڤه‌كان توانای كڕین و به‌كاربه‌ری بوون بێ ئه‌وا بۆ خۆی زۆر له‌وه ترسناك تره بۆ كۆمه‌ڵ و مرۆڤایه‌تی له‌وه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌م تێگه‌یشتنه پێ یان وایه ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌ری سفر بێ واته هه‌ژار بێ هه‌ره‌شه‌یه بۆ ژیان و ژینگه‌و ئاسوده‌یی ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌یه‌و ئه‌توانن بكڕن و كاربه‌ری چالاك بن ،چونكه ئه‌بێ بزانرێ مه‌رج نیه هه‌مو پاره‌دارێ یان سه‌رمایه‌دارێ له‌ڕێگه‌ی كاری فكری و داهێنان و دروست كردنی شتی باشه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی شرعیه وه بوبێته پاردار و سه‌رمایه‌دار ،به‌ڵكو زۆری ئه‌و سه‌رمایه‌دارو پاره‌دارانه‌ی له‌دنیا دا هه‌یه به‌تایبه‌تی وه به تایبه‌تی له‌وڵاتانی جیهانی سێ هه‌م له‌ڕێگه‌ی ناشه‌رعی، كاری مافیایی وه هه‌تا ئه‌نجامدانی تاوان و خیانه‌ته‌وه له‌خه‌ڵك و گه‌لی خۆیان و مرۆڤایه‌تی بوونه‌ته سه‌رمایه‌دارو پایه‌دار ، ئیتر چۆن ره‌وایه به‌م كۆمه‌ڵه مافیایه بوترێ پێویست به‌ڵام به‌كه‌سانی ته‌ندروست له‌روی فكر‌و كار‌و ویژدان و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌ڵام هه‌ژار بوترێ زیاده؟
له‌رووی سروشتیه‌وه وه خودایه‌وه ئه‌وه‌ی كه دێته دنیایه‌وه وه‌كو مرۆڤ دێته دنیاوه نه‌ك وه‌كو مرۆڤی زیاده‌و مرۆڤی پێویست ،بۆیه له‌هه‌ر وڵات و شوێن و جیهانا مرۆڤه‌كان مافی یه‌كسانیان هه‌یه له‌داهات و سامانه سروشتیه‌كانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كان ،سامانی هیچ جیهان و وڵاتێ له‌سه‌ر پێوه‌ری مرۆڤه زیاده‌كان و پێویسته‌كان دابه‌ش نه‌كراوه و ناكرێ ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌بێ . شكستی سسته‌مه‌كان له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌میشه تێ گه‌یشتنی توندره‌وانه‌و نا مرۆڤانه و نا منتقی دروست ئه‌كه‌ن بۆ پاكانه كردنی شكسته‌كانیان ، وه وه‌كو هه‌میشه‌ش قوربانیانی شكسته‌كانی ده‌سه‌لات دارانی فاشیل و گه‌نده‌ل ئه‌م مرۆڤ و خه‌لكانه‌ن كه به چاوی ئه‌وانه‌وه (ده‌سه‌لات دارانی نه‌ته‌وه‌یی و جیهانی ) زیاده‌ن .
.كورترین و ته‌ندروسترین ڕێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر بونی دانیشتوان و كێشه‌كانی سه‌رمایه‌داری وه جیهان ، وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێ كردن ئه‌مه‌یه كه‌خه‌ڵكی جیهان چ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی وه نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شدار بن له بریار دان. تا خه‌ڵكان دورتربن له‌بریار له‌سه‌ر ژیان و ئاینده‌ی خۆیان و هه‌ساره‌كه‌یان ئه‌وا وڵاته‌كان و جیهان نزیك تر ئه‌بن له نائارامی و دروست بونی ئاژاوه‌ی جیهانی. له‌ئه‌نجاما ، ئه‌گه‌ر به‌راستی هه‌ر بریاری بێ مرۆڤه‌كان دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر زیاده‌و پێویست بونا ئه‌وا به دڵنیایه‌وه ئه‌وانه زیاده‌ن كه زیاتر له‌تواناو پێویستی و به‌خشنده‌یان به ناشه‌رعی سامان و داهاتیان ده‌ست ئه‌كه‌وێ چ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی یان جیهانی وه خه‌ڵكان ، كه‌سانی تر وه گه‌لانی تر محروم ئه‌كه‌ن له بریار دان له‌سه‌ر سه‌رنه‌وشتی خۆیان و هه‌ساره‌كه‌یان نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه هه‌ژارن و ناتوانن بكڕن.
به‌روار: 18/04/2015
976 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات
مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
1208
کۆی سه‌ردان:
29237013